ک.م.م.ک:
لە مەودای کەمتر لە شەو ڕۆژێک، دوو حوکمی ئێعدام لە شارەکانی بروجێرد و قەزوین جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ئاتمان سەلگی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بروجێرد بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کرا و سەرلە بەیانی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەریش فەرزاد کەمانگەر، خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە زیندانی ناوەندی قەزوین بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان هەڵواسرا.
ئەم دوو حاڵەتە تا ئێستە لە ڕاگەیاندنی فەرمی یان سەرچاوەی قەزایی ئێران پشتڕاست نەکراونەتەوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار بۆ kmmk، فەرزاد کەمانگەر چەندد ساڵ بەرێ بەتۆمەتی ڕاگواستنی مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. حوکمی ناوبراە سەرلە بەیانی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر لە زیندانی ناوەندی قەزوین جێبەجێ کرا.
ڕۆژی بەر لەوە، سەرلە بەیانی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ئارمان سەلگی لە زیندانی بروجێرد بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و بەحوکمی کوشتنەوە ئێعدام کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچکام لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئێران یان بەرپرسانی فەرمی قەزایی سەبارەت بەم دوو ئێعدامە کاردانەوەیان نەبووە.
ق.ش
The post ئێعدامی دوو زیندانی لە بروجێرد و قەزوین لە کەمتر لە ٢٤کاتژمێر؛ بەردەوامی دڵەڕاوکێی دەوبارەی ئێعدامەکان لە ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.