مردنی کرێکارێکی دەرکراو لە لوڕستان دوایی خۆسووتاندن؛ هێمایەک لە قەیرانی مافی کرێکاران لە ئێران

ک.م.م.ک:

کورش خەیری، کرێکاری کەرتی گواستنەوەی ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری لوڕستان، ڕۆژی دووشەمم ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، پاش دوو حەوتوو مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی ئەو برینانەی کەبەبۆنەی خۆسووتاندنەوە تووشی ببوو، گیانی لە دەست دا. ناوبراو پێشووتر پاش وەدەرنانی لە کار و پێنەدانی مووچەی پاشەکەوت، لە ناو ئیدارەی پەروەردەدا بە کەڵکوەرگرتن لە بەنزین ئاگری لە خۆی بەردابوو.

سەرچاوە ناوخۆیەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بە ناوەندی هەواڵگریkmmkیان کوتووە: کە خەیری، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، چەنددین مانگە لەگەڵ کێشە و گوشاری بژێوی ژیان و ماڵی دەستەو یەخەیە. بەپێی کوتەی ئەم سەرچاوانە، ناوبراو پاش ئەوەی چەندد جار داوای حەقدەستەکەی کردووە، وڵامێکی ئەرێنی پێ نەدراوەتەوە لە لایەن بەرپرسانەوە، تووشی تێکچوون و دارووخانی دەروونی بووە.

چالاکانی کرێکاری دەڵێن ئەم ڕووداوە یەک لە دەیان حاڵەتی هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژی و خۆسووتاندنی کرێکارانی ئێرانە بەبۆنەی دەرکردن، پێنەدانی مووچە و نەبوونی ئەمنییەتی کار، بەکۆتایی دەگەن، ئەوان ئەو ڕەوتەیان« ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی هەڵاواردن و سەرکوتکارانەی کۆماری ئیسلامی دژی کرێکاران» دەزانن.

بەپێی کوتەی کارناسان، نەبوونی سیستەمی پشتیوانی و قەزایی ڕێک و پێک بۆ بەدواداچوونی سەرپێچکاری خاوەنکاران، کرێکارانی خستۆتە بەر شاڵاوی خەساری قورسی کۆمەڵایەتی و دەروونی. دامەزراوەکانی مافی مرۆیی جارێکیتر خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بەم دۆسیە و هێنانە ئارای ڕێکارگەلێک سەبارەت بە گرێنتی مافی بنەڕەتی کرێکاران لە ئێران بوون.

ق.ش

The post مردنی کرێکارێکی دەرکراو لە لوڕستان دوایی خۆسووتاندن؛ هێمایەک لە قەیرانی مافی کرێکاران لە ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە