ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دانیال دارابخانی، زیندانی سیاسی لە مێژینە و خەڵکی کرماشان کە نیشتەجێی لاهیجانە، نێزیک دوو حەوتوو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لەڕێی بڕیاری دەسبەسەری کاتی لە زیندانی لاهیجان ڕاگیراوە.
شیاوی باسە ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە«پروپاگاندا دژی دەسەڵات و هەنووکەیش لە دۆخێکی نادیار ماوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە لاهیجان دوو حەوتوە پێش دارابیخانیان دەسبەسەر و بۆ زیندانی لاهیجان گواستوویانەتەوە.
ناوبراو پێشووتریش لە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکانی بەفرانباری٢٧١٧ی کوردی دەسبەسەر و پاش ٢٨ڕۆژ لێپرسینەوە، بۆ زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیم لە کرماشان ڕاگوازرابوو، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان بە سەرۆکایەتی شاهرۆخ مرادی، ناوبراوی بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد. دارابیخانی پاش دە مانگ زیندان ئازاد کرابوو.
ق.ش
The post لاهیجان؛ دانیال دارابخانی زیندانی سیاسی لە مێژینە، هەمدیسان دەسبەسەر کرایەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.