ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، بابەک ئەحمەدی، مامۆستای دێرین و خەڵکی گەڕەکی حاجیاوای سنە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، بەبۆنەی گوشاری ئابووری کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە و نەتوانینی دابینکردنی تێچووی چارەسەری، دەستیدایە خۆکوژی.
بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەحمەدی ساڵانێک لە قوتابخانە ناحیەی یەکی ئەق شارە وانەی دوکوتەوە و لە چەندد مانگی دوایت تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت، نەتوانینی دابینکردنی تێچووی دەرمان و دۆخی نالەباری بنەماڵە، ناوبراوی لە تەنگەژە هاویشتبوو.
سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵەی ناوبراو کوتوویانە: دایکی ئەحمەدی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو لە سەر جێگە کەوتووە و پێویستی بە چاودێری بەردەوام بووە.
هەروەها بنەماڵەکەی تەنیا لەڕێی مووچەی کەمی مامۆستایەتییەوە بەڕێوە دەچوون و هیچ سەرچاوەیەکی دارایی دیکەیان نەبوو، لە کۆتاییدا ئەو گوشارەی کە بەهۆت نەخۆشی، هەژاری و بەرپرسیارەتی قورسی پاراستنی دایک و منداڵەکانی، ناوبراوی پەلکێشی خۆکوژی کرد. ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ بوو.
ق.ش
The post سنە؛ خۆکوژی مامۆستایەکی دێرین بەبۆنەی نەتوانینی دابینکردنی پارەی چارەسەر و کێشەی دارایی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.