19
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، دوو برای کورد بەناوەکانی خالس پەرویزی ٣٥ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵ و یووسف پەرویزی ٤٢ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ خەڵکی گوندی قنلە لە ناوچەی قوتووری خۆی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست داوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، تا ئێستە تەرمی ئەم دوو برایە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و بەرپرسانی ئەمنییەتی لە درکاندنی هەر وڵامێک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی تەرمەکان خۆ دەبوێرن.
ق.ش
The post کوشتنی دوو برا لە خۆی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.