57
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە٢٥ی نوامبر، وەبیرهێنەرەوەی خەبات و خۆڕاگریی ژنانە لە سەرانسەریجیهان لە دژی ستەم و هەڵاواردن و توندوتیژییەکی کە ڕیشەی قووڵی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا داکوتاوە و سیستەمی سەرمایەداریی سەردەم بەشبەحاڵی خۆی هۆکار و سەبەبکاری مانەوەیەتی. ئەم ڕۆژە هاواری بەرزیملیۆنان ژنە کە بەرامبەر بەو توندوتیژییەی بەسەر جەستە و ژیان و ئازادیداسەپێنراوە، ڕاپەڕیون. دونیای ئەمڕۆ لەژێر گوشاری سیاسەتەسەرکوتگەرانەکان، شەڕەکان، بناژۆخوازی ئایینی و قەیرانە ئابوورییەکان، توندوتیژی دژ بە ژنانی زیاتر لە هەمیشە چڕ کردووەتەوە. توندوتیژییەکی کەبەشێکە لە کردەی پیاوسالاری، و سەرمایەداری وەک سیستەمێکی ئابووریو کۆمەڵایەتی سوودی لێ وەردەگرێت. توندوتیژی بنەماڵەیی یەکێکە لەبەربڵاوترین جۆرەکانی ئەم دیاردەیە دژی ژنان کە هەر لە هەڕەشە وسوکایەتی و بێ حورمەتی پێکردنەوە بگرە تا بێبەشکردنی ژنان لە مافیخوێندن و کارکردن، وابەستەیی زۆرەملێی ئابووری، هاوسەرگیریی منداڵان، کوشتن بەبیانووی شەرەف، تا دەستدرێژی لەناو بنەماڵە و خۆسووتاندن وخۆکوشتن بەهۆی نائومێدیەوە، لەخۆدەگرێت. ئەم ڕەوتە بەرهەمیڕاستەوخۆی ئەو پەیوەندییانەیە کە وادەکات پیاوان ببنە دەسەڵاتی زاڵ وژنانیش ملکەچ و گوێڕایەڵ بن.
ژنان جگە لە توندوتیژی بنەماڵەیی، بەردەوام لەژێر هەڕەشەی توندوتیژییدەوڵەتی لەوانە: حیجابی زۆرەملێ، کۆنترۆڵی جەستە و جل و بەرگ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، سەرکوتکردنی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە و سزای نامرۆڤانەشدان. یاسا و ڕێسایپیاوسالارانە و سیستەمێکی دادوەری دژە ژن، نەک هەر پێش بەمتوندوتیژییە ناگرن، بەڵکوو شەرعییەتی پێدەبەخشن. لەمڕووەوە خەبات لەدژیتوندوتیژی دژ بە ژنان، نەبەردێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕادیکاڵە لەدژیسەرجەم ئەو بنەمایانەی کە هۆکاری ستەم لەسەر ژنان و بەردەوام مانەوەیئەو دیاردەیەن. بەڵام ئەم خەبات و تێکۆشانە تەنیا کاتێک بە سەرەنجامدەگات کە یەکەم، ڕێکخراو بێت و دووەمیش، لەگەڵ بزووتنەوە ڕزگاریخواز، دژە ستەم و سەرەڕۆیی و دژە چەوسانەوەکانی دیکه ئاوێتەی یەکتر بن.
لە ئێران بزووتنەوەی ژنان لەم ساڵانەی دواییدا بە هێزێکی بێ وێنەوە هاتۆتەمەیدان. لە ئاخێزی ساڵەکانی ٩٦ و ٩٨ەوە تا بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، ژنان پێشەنگترین هێزی خەبات و خۆڕاگریی بوون لە بەرامبەرستەم و سەرەڕۆیی دەسەڵاتدار و نیشانیان داوە کە خواستی ئازادی ویەکسانی لە قووڵایی کۆمەڵگادا ڕیشەی داکوتاوە. سەرەڕای هەمووسەرکوتگەرییەکان، ژنان و بەتایبەتی نەوەی گەنج، هەروا پێداگرن لەسەرخەبات لەپێناو ڕزگاریی و ئاراستەی ئەو خەباتە ڕادیکاڵتر و وشیارانەتربەرەوپێش دەبەن. کوردستان یەکێکە لە نموونە درەوشاوەکانی خەباتی ژنانیپێشکەوتنخواز و تێکۆشەری کە بە فیداکاری و گیانبازی خۆیان لەمەیدانەکانی خەباتی پێشمەرگانە و خۆڕاگریی قارەمانانە لەناوزیندانەکاندا، متمانە بەخۆبوونیان بە جەماوەری ژنانی ئەم ناوچەیەبەخشیوە لە خەبات دژی توندوتیژی و پیاوسالاری و داب و نەریت و یاسا وڕێسای کۆنەپەرستانە، کە لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بە شکۆدارترینشێوە و لە ئاستێکی جەماوەریدا خۆی نواند.
ئێمە لەم ڕۆژە جیهانییەدا، وێڕای ڕێزگرتن لەو ژنانەی کە لەم پێناوەداگیانیانبەختکردووە یان لەژێر ئەشکەنجە و لەناو زیندانەکانی ڕێژیمیکۆماری ئیسلامیدان، لەسەر پێویستی شکڵگرتنی خەباتێکی یەکگرتووانە، ڕێکخراو و شێلگیر لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی جەخت دەکەینەوە. ئێمە هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژیدژی ژنان، تەنیا ئەرکی سەرشانی ژنان نییە، بەڵکوو ئەم خەباتە پێویستی بەهاوپشتی و بەرپرسیارێتی سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ویەکسانیخواز هەیە. بێدەنگبوون لە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە ژنان، بە واتایچاوپۆشی لێکردن و بەردەوامبوونییەتی. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕزگاریڕاستەقینەی ژنان لە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکساندا، بە هەوڵ و تێکۆشانیهاوبەشی سەرجەم هێزە ئازادیخوازەکان و هەموو ستەملێکراوانی ئەمکۆمەڵگایە دەستەبەر دەبێت.
بژی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە
(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
١ی سەرماوەزی ١٤٠٤
٢٢ی نوامبری ٢٠٢٥