دەسبەسەری دوو برای خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١١ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد ئۆسلووب و کامیل ئۆسلووب، دوو برای خەڵکی پیرانشار، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، ئەو دامەزراوەی دەسبەسەری کردوون و ئەو تۆمانەی دراوەتە پاڵیان بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەسبەسەری دوو برای خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە