دەستبەسەرکرانی عەزیزە مورادیان لە مەریوان

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵەکان، عەزیزە مورادیان، تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دەستبەسەرکردنی بەبێ فەرمانی دادگا و لە شوێنی کارەکەی ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەفسەرانی ئەمنی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دەستیان بەسەر مۆبایلی خاتوو مۆرادیان و چەندین کەلوپەلی تایبەتی ئەو خاتوودا گرتووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی و ئەگەری تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نیە.

عەزیزە مورادیان خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە پارێزگای سنە و دایکی دوو منداڵە.
E.Sh

The post دەستبەسەرکرانی عەزیزە مورادیان لە مەریوان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە