بروجێرد و دۆروود؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی بەبێ ڕاگەیاندن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، حوکمی ئێعدامی سپێهر گودەرزی و حسەین زەمانی، لە ڕۆژانی یەکشەممە ٩ و دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە برووجێرد و دۆروود جێبەجێ کرا.

ئەم دوو هاوڵاتییە پێشتر بەتۆمەتی هاوشێوە” کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرچاوە فەرمییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەربە هێزی قەزایی بەرانبەر بەم ئێعدامانە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

ق.ش

The post بروجێرد و دۆروود؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی بەبێ ڕاگەیاندن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە