ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناونیشانی ئێحسان ڕۆستەمی لەلایەن لقی پێنجی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلابی تاران تاوانەکەی بۆ ڕوونکرایەوە و بە تاوانی بەغی مەحکووم کرا و دواتر بۆ بەندی کەرەنتینەی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە سەرۆکایەتی ئەم دانیشتنە لێکۆڵەر جەلایر لە ناحیەی ٣٣ی تاران و بە گومانی ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری دەسەڵات بووە کە تۆمەتی بەغی دەتوانی حوکمی گرانی وەکوو ئێعدامی لێبکەوێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو چالاکی کەلتوورییە و لە بواری بڵاوگە و پەرتووک بووە کە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرابوو.
ق.ش
The post بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش پێناساندنی تاوانەکەی بۆ بەندی کەرەنتینەی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.