مەشهەد؛ دەسبەسەری جەواد عەلیکوردی پاش ڕێوڕەسمی حەوتەی براکەی

ک.م.م.ک:

هەینی ٢١ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، جەواد عەلیکوردی برای خەسرەو عەلیکوردی پارێزەری داگا کە حەوتووی ڕابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی لە نووسینگەکەی خۆی گیانی بەخت کردبوو، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی بیرهێنەوە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە و هەر بۆیە ژمارەیەک لە بەشداربووان لێدان و کوتەکیان بەرکەوت و هەموویان دەسبەسەر کران.

هەر لەم پەیوەندییەدا حەسەن هیمەتیفەڕ دادستێنی مەشهەد، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی جەواد عەلیکوردی و ٣٩کەس لە ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە ڕایگەیاند کە ئەم کەسانە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کراون. هەروەها کوتی کە جەواد عەلیکوردی لە گەڵ نەرگس محەممەدی و سپیدە قولیان تۆمەتبار بە هاندانی ئامادەبووان و وتنەوەی درووشمی تێکشکاندنی نۆرمەکان ن.

ق.ش

The post مەشهەد؛ دەسبەسەری جەواد عەلیکوردی پاش ڕێوڕەسمی حەوتەی براکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە