شنۆ؛ دەسبەسەری چوار هاوڵاتی بۆ وێنە منداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ، چوار هاوڵاتی خەڵکی ئەو شارە، شاهۆ ئیبراهیمی، فەرعان چووپان، شەفیع ئەحمەدی و مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن بەناوی سیراج ئەلیاسی ـیان دەسبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە. هەر لەم پەیوەندییەدا شاهۆ ئیبراهیمی برای شوانە ئیبراهیمی(زیندانی سیاسی)، بەبیانووی سەردانی بۆ جیهادی کەشاوەرزی بانگهێشت کراوە و لەو شوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ق.ش

The post شنۆ؛ دەسبەسەری چوار هاوڵاتی بۆ وێنە منداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە