برای مێهراب عەبدوڵڵا زادە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی لەسێدارەدان دەکات

ک.م.م.ک.:

عەلی عەبدوڵڵا زادە، برای مێحراب عەبدوڵڵا زادە، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە دایکبووی ساڵی ٢٦٩٧ و خەڵکی ورمێ کە لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژن ز«ژیان ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لە پارێزەران، چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، هەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی براکەی؛ سزایەک کە بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کوشتن” دەرچووە و بە وتەی بنەماڵە، لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکراوەتەوە.

بە وتەی بنەماڵەی عەبدوڵڵا زادە، دۆسیەی مێحراب لە دۆخێکدا پێکهاتووە کە دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی خاوەن ناوبانگن لە دروستکردنی دۆسیە و سنووردارکردنی مافی بەرگری و دەرکردنی حوکمی قورس لە دژی ناڕازییان. خێزانەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم گەنجە تەمەن ٢٦ ساڵە کراوە بەڵگەی ڕوون و پشتڕاستکراوەیان نییە.

‎لەم فایلە ڤیدیۆییەدا عەلی عەبدوڵڵا زادە ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی ڕێگرییان کردووە لە پارێزەرانی ئەو دۆسیەیە کە دەستیان بە وێنەکانی کامێراکانی شوێنی ڕووداوەکە بگات و هەروەها ڕێگری لە پشکنینی داتاکانی مۆبایلەی مێهراب عەبدوڵڵا زادە بۆ دیاری کرننی شوێنی مێحراب کردووە؛ بەڵگەیەک کە بە گوتەی ئەو دەیتوانی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت لە سەلماندنی بێتاوانی براکەی.

بە پێی ئەو ڕوونکردنەوانەی دراون، مێهراب عەبدوڵڵا زادە هیچ مێژوویەکی چالاکی سیاسی نییە و تەنیا پێوەندیی لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا شوێنی ماڵ و شوێنی کارەکەی – سەرتاشخانە لە ورمێ – لەو ناوچەیەیە کە گیانلەدەستدانی ئەندامێکی بەسیجی تێدا ڕوویداوە. خێزانەکە دەڵێن دەستبەسەرکردنەکەی زۆر دوای کۆتایی هاتنی نائارامییەکان بووە و هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە دۆسیەکەدا کردەوەی چەکداری، ڕێکخراو و پێشوەختە پلان بۆ داڕێژرابێت.

برای ئەم زیندانییە کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بە ئاماژەدان بە پێناسەی یاسایی بۆ تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی” جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم نازناوە بەزۆری ئاماژەیە بۆ کردەوەی بەربڵاو و هاوئاهەنگ بە مەبەستی زیانگەیاندن بە کۆمەڵگە؛ لە کاتێکدا بە گوتەی ئەو، مێهراب عەبدوڵڵا زادە هاووڵاتییەکی ئاسایی و گەنج بوو و هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی نەبوو.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێرانی دەستکرد، چەندین جار هۆشدارییان لە زیادبوونی دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان داوە و ئەم دۆسیەیەیان وەک نموونەیەکی دیکەی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕازییان هەڵسەنگاندووە.

E.Sh

The post برای مێهراب عەبدوڵڵا زادە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی لەسێدارەدان دەکات appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە