دێۆلان؛ چالاکوانی ژنان سۆهیلا موتاعی سزای زیندانیکردن و سزای هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک.:

بە پشتبەستن بە حوکمی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێولان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، سۆهەیلا موتاعی، چالاکی ژنان، بە شەش مانگ زیندان و سێ ساڵ حوکمی هەڵپەسێردراو سزا درا.

شایانی باسە کە ئەم حوکمە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان (٨ی مارس) دەرچووە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراون بریتین لە “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “بڵاوکردنەوەی بابەت لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران”.

E.Sh

The post دێۆلان؛ چالاکوانی ژنان سۆهیلا موتاعی سزای زیندانیکردن و سزای هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە