دایک و باوکی مێحراب عەبدوڵڵا زادە، زیندانییەک کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بانگەوازی ڕزگارکردنی ژیانی کوڕەکەیان دەکەن

ک.م.م.ک.:

دایک و باوکی مێهراب عەبدوڵڵا زادە، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتی ٢٧٢٢ کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە، پەیامێکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە و داوایان لە خەڵک و دەسەڵاتداران کرد کە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو حوکمە و ڕزگارکردنی گیانی کوڕەکەیان و جەختیان لە بێتاوانی کوڕەکەیان کرد.
ناوڕۆکی هەواڵەکە:
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دایکی مێحراب عەبدوڵڵا زادە، بە تۆنێکی تێکەڵاو لەگەڵ پاڕانەوە، کوڕەکەی وەک گەنجێکی بێتاوان وەسف دەکات و داوا لە خەڵک دەکات کە هەرچییەک لە توانایاندایە بیکەن بۆ یارمەتیدانی کوڕەکەیان. بە ئاماژەدان بە باری دەروونی سەختی کوڕەکەی، دەڵێت بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بۆ گەنجێک زۆر قورس و زەحمەتە.
باوکی مێحراب عەبدوڵڵا زادە هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە کوڕەکەی نزیکەی چوار ساڵە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە و بە درێژایی ئەم ماوەیە بنەماڵە و تەنانەت پارێزەری ئەو دۆسیەیە بە هیوای ئەوە بوون کە بە هۆی کەموکوڕییە یاساییەکانیەوە بڕیارەکە لە دادگای باڵا هەڵبوەشێتەوە. بە وتەی ناوبراو، بەم دواییە بنەماڵەکە ئاگادارکراونەتەوە کە حوکمی لەسێدارەدان پشتڕاست کراوەتەوە.
بە ئاماژەدان بە فشارە دەروونی و جەستەیی و داراییە توندەکانی سەر خۆی و خراپی باری دەروونی کوڕەکەی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەحاڵە هیچ باوکێک بەرگەی حوکمێکی لەو شێوەیە بگرێت و داوای هاوکاری لە هەموو لایەک دەکاتات.

E.Sh

The post دایک و باوکی مێحراب عەبدوڵڵا زادە، زیندانییەک کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بانگەوازی ڕزگارکردنی ژیانی کوڕەکەیان دەکەن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە