سنه؛ مانگرتن لە خواردنی عەزیزە مورادیان لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی دۆخی یاسایی

ک.م.م.ک.:

عەزیزە مورادیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، کە لە ١٠ سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥ەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی دۆخی یاسایی و زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکان ماوەی پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە لە ئێستادا لە ناوەندی چاکسازیی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ڕاگیراوە و سەرەڕای کێشەی هەرس و ناڕەحەتی درێژخایەنی گەدە، لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری کاریگەر و چاودێری پزیشکی بێبەش بووە.

شایانی باسە کە عەزیزە مورادیان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

The post سنه؛ مانگرتن لە خواردنی عەزیزە مورادیان لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی دۆخی یاسایی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە