17
ک.م.م.ک:
شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن شاداب خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنئ حوکمی سێ ساڵ زیندانی خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ئێران و پروپاگاندا دژی دەسەڵات بەسێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ناوبراو دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی. لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی هەمانساڵ، لەڕێی دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
ق.ش
The post شنۆ؛ دەسبەسەری حەسەن شاداب بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.