3
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٤ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد مەهدی ئیدیان، گەنجی١٩ساڵ تەمەنی خەڵکی ئیلام، لە دەورووبەری نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دەسبەسەری هاوڵاتییە تونداژۆیانە و ئەگەری شکانی دەستی ناوبراو لە ئارادایە.
هەروەها لەدرێژەی دەسبەسەری بەکۆمەڵ لەو شارە، یەکشەممە ١٣ی بەفرانبار لانیکەم سێ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی فەریبورز فەرەجی، ئەمیەعەلی عەبدیان، سەدرا مەنسوورا، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ق.ش
The post ئیلام؛ بەردەوامی بەربڵاوی دەسبەسەرییەکان لەگەڵ دەسبەسەری هەڕەمەکی چوار هاوڵاتی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.