دەستبەسەری دوو برا له دێهلۆران و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری کرێند

ک.م.م.ک:

هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیان بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی دێهلۆران و کرێند لانیکەم پێنج هاووڵاتیان بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار راگواست.

لە شاری دێهلۆران، میلاد و میساق سەیدمورادی، دوو برای تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی دێهلۆران دەسبەسەر کران.
له هەمان ڕۆژدا، له شاری کرێند له پارێزگای دالاهووی کرماشان، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک دەسبەسەر کران که باوکی ئەم بنە ماڵەیە “فەرشاد شەفیعی” ۴۵ساڵ و هاوسەرەکەی و کچه 23 ساڵه کەیان به ناوی “غەزال شەفیعی” دەسبەسەر کران.

ب.ئ

The post دەستبەسەری دوو برا له دێهلۆران و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری کرێند appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە