ک.م.م.ک.:
ڕۆژی دووشەممە 12ی بەفرانباری ٢٧٢٦، ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، چوونە ژوورەوەی سەرجەم دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ باڵەخانەکانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەخە کراون. سەرۆکی پەڕلەمانی ئەورووپا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند و بە هەنگاوێکی سیاسی بۆ پشتیوانی لە خەڵی ئێران ( ی دەستکرد) ناوی برد.
سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا لە پەیامەکەیدا جەختی کرد: خەڵکی ئازای ئێران لە پێناو ماف و ئازادییەکانیان دەوەستنەوە و پەیوەندیەکان ناتوانێ وەک هەمیشە بەردەوام بێت. ڕۆبێرتا مێتسۆلا زیادی کرد: پەرلەمانی ئەوروپا هیچ ڕۆڵێکی نابێت لە شەرعیەتدان بە حکومەتێک کە لە ڕێگەی “ئەشکەنجە، سەرکوت و کوشتن”ەوە خۆی پاراستووە و ئەم بڕیارە بۆ پشتیوانی لە خەبات و داواکارییەکانی خەڵکی ئێران دراوە.
E.Sh
The post قەدەخەکرانی هاتنی دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی پەرلەمانی ئەوروپا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.