گیەڵان؛تەقە کردن لە هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵکەی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارمین کاکایی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گیەڵان (گیەڵانی ڕۆژئاوا)، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی. لە کاتی هەڵمەتەکەدا، و دوای ئەوەی ئارمین کاکایی هەوڵیدا لە دەستی ئەفسەرەکان هەڵبێت، هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتیەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی برینداربووە، بەڵام سەرەڕای برینەکانی، توانیویەتی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕابکات و لە دەستبەسەرکران ڕزگاری بێت.

E.Sh

The post گیەڵان؛تەقە کردن لە هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە