ک.م.م.ک.:
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار ساڵی ٢٧٢٥ دەست کەوتوون، ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی کورد کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران و شارەکانی دەوروبەری بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گیانیان لە دەست دا، پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، ئەردەشیر زارعی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی داڵاهۆ و پەیڕەوی ئایینی یارسان (قەلخانی) کە لە شاری ساوە نیشتەجێ بووە، لەکاتی چوون بۆ پشکنینی پزیشکی و بۆ وەرگرتنی دەرمان، تەقەی لە پشتی سەری کراوە.
هەڕوەها له میانەی ناڕەزایه تییەکانی ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار له تاران، سیاواش شێرزاد و زارا مورادی که هەڕدووکیان هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بوون بە هۆی تەقەکردنی هێزه ئەمنییەکان گیانیان لەدەست دا. هەر لەو ماوەیەدا ئێرفان عەلیزادە لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری لومار سەر بە پارێزگای ئیلام لە شاری وەرامین کوژرا.
لەدرێژەی ئەم کوشتارەدا، سەید میلاد ڕەحیمی، یەکێکی دیکە لە شوێنکەوتووانی تەریقەتی یارسان (قەلخانی) و دانیشتووی گوندی زەردەی سەر بە کەراەند، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە شاری کەرەج، گیانی لەدەست دا.
E.Sh
The post پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی کورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی تاران و شارەکانی دەوروبەری کوژراون appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.