سەلاس و باوەجانی؛ کوژرانی ڕێبین مورادی یاریزانی تەمەن ۱۷ ساڵ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ بەفرانباری ۲۷۲۵ی کوردی، ڕێبین مورادی، هەرزەکاری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەلاس و باوەجانی و دانیشتووی شاری تاران، کە یاریزانی تۆپی پێی لاوان و ئەندامی تیمی سایپای کەرەج بوو، لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای چوار ڕۆژ لە کوژرانی ناوبراو، دوای بانگهێشتی گشتی بنەماڵەی کوژراوەکان، بنەماڵەی ناوبراو ئاگاداری مردنی کوڕەکەیان نەبوون و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمەکەی ڕادەست بنەماڵەیان نەکراوە.

ب.ئ

The post سەلاس و باوەجانی؛ کوژرانی ڕێبین مورادی یاریزانی تەمەن ۱۷ ساڵ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە