کەرەج؛ کوژرانی خێزانێکی خەڵکی سەنقڕ لە ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا

ک.م.م.ک.:

لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری کەرەج ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی سەنقڕ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییە زیادەکان، بیژەن مستەفەوی تەمەن ٥٥ ساڵ، زارا بەنی عامری تەمەن ٤٩ ساڵ و دانیال مستەفەوی کوڕە تەمەن ١٩ ساڵەکەیان دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە، گیانیان لەدەستداوە.

شایەنی باسە ئەو ژن و مێردە خانەنشینکراوی پەروەردە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بوون و دانیەل مستەفەوی خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەر بووە.

E.Sh

The post کەرەج؛ کوژرانی خێزانێکی خەڵکی سەنقڕ لە ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە