ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و سەرەڕۆیانە لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک.:

لە کاتێکدا کە پچڕاندنی ئینتەرنێتی سەرتاسەری ڕێژیمی ئێران بە ئامانجی سەرکوتکردنی توندی ناڕەزایەتییەکان و خوڵقاندنی کەشی حوکمەتی نیزامی، پێی ناوەتە هەشتەمین ڕۆژی خۆیەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییان لە شارە جۆربەجۆرەکانی کوردستان دەکەن.

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، هۆشیار شەعبان، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی بانە، بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەر کرا.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کیا مورادی، ئەندامی بنەماڵەی دادخا و خوشکەزای شەهید پەیمان مەنبەری خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، حسێن مورادی و جەلیل مورادی کە هەردووکیان خەڵکی شاری لۆمار لە پارێزگای ئیلام بوون، دەستبەسەر کران.
جگە لەوەش نەوید عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی شاری کانی دینار و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩، لە ٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٠، پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا.

شایەنی باسە سەرجەم ئەو دەستبەسەرکردنانە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری ئەنجامدراون و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی باری تەندروستی و ئەگەری تۆمەتبارکردنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

The post ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و سەرەڕۆیانە لە شارەکانی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە