2
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سەندیکای مامۆستایان و خەڵکی شاری هەرسین، بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، عەلی دلفروز، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی شاری ئەیوان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی ، وێڕای بەکارهێنانی تووندوتیژی دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایەنی باسە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستی و تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
E.Sh
The post هەرسین – ئەیوان؛ دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ڕەزایی و عەلی دلفۆرۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.