ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، کەژاڵ وەتەنپوور، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکوانی ژنان خەڵکی گیەڵان، لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
کەژاڵ وەتەنپوور یەکێکە لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی “ژن، زیان، ئازادی” و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە یاسادا. ناوبراو پێشتریش لە کاتی هەمان ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە یەک ساڵ زیندانی، شەش مانگ حوکمی هەڵپەسێردراو، هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی پاسپۆرتەکەی، قەدەخەکردنی سەفەر بۆ دوو ساڵ و پابەندبوون بە پێدانی ڕاوێژی یاسایی بێبەرامبەر بە سەردا سەپابوو.
E.Sh
The post گیەلان؛ دەستبەسەرکران و نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی کەژال وەتەنپوور، چالاکوانی ژنان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.