کرماشان-ئاودانان؛ دەرکەوتنی ناونیشانی سێ کەس لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە

ک.م.م.ک:

ناونیشانی سێ کەسی دیکە لە هاوڵاتیانی کورد کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکام ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان و ئاودانان ئاشکرا کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە کرماشان مێلیکا شامرادی، مێرمنداڵی ١٦ساڵ خەڵی شاری کرەندی ڕۆژاوا و محەممەد مەهدی بەدری بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون. هەروەها لە شاری ئاودانان سەعید تەروەند هاوڵاتی ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی مێهران و لە کارمەندانی پاڵاوتەکردنی نەوت، لەم خۆپیشاندانانە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

ق.ش

The post کرماشان-ئاودانان؛ دەرکەوتنی ناونیشانی سێ کەس لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە