2
ک.م.م.ک:
پاش تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی ڕەسووڵ فەتحی و پووریا عەلیزادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی دێولان، کە بە ئەگەری زۆرەوە لە ڕۆژانی ١٨و ١٩ی بوفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
هەروەها دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار پێشەوا ساڵحی هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئێستە زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندرووست، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەری ئەم سێ هاوڵاتییە بەردەست نییە و چارەنووسیان لە ناڕوونی یاساییدا ماوەتەوە.
ق.ش
The post دێولان- مەریوان؛ نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاوڵاتی دەسبەسەرکراو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.