1
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، سلێمان کەریمی و فایەق عەبدوڵازادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
هەروەها لە ماوەی ئەم حەوتوویە، بەهمەن ڕەسووڵیان هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، بەتەرزی هاوشێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە باردوودۆخی تەندرووستی، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم سێ هاوڵاتییە کراوە بەردەست نییە و چارەنووسیان نادیارە.
ق.ش
The post بۆکان – شنۆ؛ دەسبەسەری سێ هاوڵاتی لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەری هەڕەمەکییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.