ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوودا لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی نامشروعی داگیرکەری ئێرانەوە بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥، ئەژوان خزریان، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، سدیق یوسف پوور، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی سەقز بە ناسناوی “پیرە هەڵۆ” دەستبەسەر کرا.
لە درێژەی ئەو دەستبەسەرکردنانەدا، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، میلاد میرزابەگی، سینا میرزابەگی و پەیام میرزابەگی، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئیلام، حوسێن ئەمیری و یەدی سەرمەستە خەڵکی دێولان و هێممەت کەریمی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە هەوڵی کەسوکاری ئەو کەسانە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەگەری تۆمەتەکانی دەستبەسەرکراوەکان تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.
E.sh
The post دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.