ک.م.م.ک:
لە ڕەوتی سەرکوتی ڕێکخراو و توندوتیژانەی خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی هاوڵاتییان لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران لەڕێی بەکارهێنانی هێزی کوشندە، دەستیان داوەتە پێشێلکردنی بەربڵاو و جیددی مافەکانی مرۆڤ؛ کارێک کە بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی بنەڕەتیی ژیان و نموونەی تاوان دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو قوربانییانەی ناسنامەیان ڕاگەیەندراوە، تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییەوە بووە و بەبێ بەشداری لە هیچ کردەوەیەکی توندوتیژانە و تەنیا لە ناوەندی خۆپیشاندانە مەدەنییەکاندا، کراونەتە ئامانجی توندوتیژیی کوشندە. ناوی ئەو کەسانە بەم شێوەیە:
١- مێلینا ئەسەدی: منداڵی تەمەن سێ ساڵ، خەڵکی کرماشان.
٢- ڕێبین مورادی: مێرمنداڵی ۱۷ ساڵان و یاریزانی تۆپی پێ، خەڵکی سەلاسباوەجانی و نیشتەجێی کەرەج.
٣- ئەمیرعەلی حەیدەری: خەڵکی کرماشان.
٤- موستەفا فەلاحی: خەڵکی ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستان.
٥- تاها سەفەری: خەڵکی شاری ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستان.
٦- ئەمیرحوسێن خودایاری: خەڵکی کوێیەشت
٧- ئەبولفەزڵ دێهقانی: خەڵکی بیجاڕ.
٨- ئەمیرعەلی پەروێزی: لە تاران.
٩- موستەفا سەرئەفراز ئەردەکانی: لە یەزد.
١٠- ئەمیرحوسێن دەوڵەتئابادی: لە ئەراک.
١١- کیاوەش میرقاسمی: لە گورگان.
١٢- غەزەل جانقوربان: لە ئەسفەهان.
١٣- موحەممەدڕەزا مەدەنی: لە کەرەج.
١٤- بەهار حوسێنی: منداڵی تەمەن سێ ساڵ لە نیشابوور.
١٥- سینا ئەشکبووسی: لە تاران.
١٦- میهرداد سادقی: لە ئەسفەهان.
١٧- بنیامین موحەممەدی: لە تاران.
١٨- ئەبولفەزڵ بێگموحەممەدی: لە ئەراک.
١٩- ئارنیکا دەباغ: لە گورگان.
٢٠- ئەمیرئەرسەلان بەهمەنینژاد: لە ئەسفەهان.
٢١- ئەبولفەزڵ بەختیاریپوور دوورەکی: لە ئەسفەهان.
٢٢- بۆرنا دێهقانی: لە تاران.
٢٣- ئەبولفەزڵ باجوول: لە نەجەفاوا.
ق.ش
The post ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژرانی منداڵان و مێرمنداڵان لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.