بەردەوامیی دەستبەسەرکردنە بەرفراوانەکان و نادیاریی چارەنووسی یاساییی هاوڵاتییانی کورد لە دوای خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی

ک.م.م.ک:

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بەردەوامن لە دەستبەسەرکردنی بەرفرە و سەرەڕۆیانە و دەرەوەی یاسای هاوڵاتییانی مەدەنی.
بەپێی زانیارییەکان، ناسنامەی لانی کەم ١١ هاوڵاتیی کورد کە دوای دەستبەسەرکردنیان لە دۆخێکی نادیاری یاساییدان و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نییە، پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شاری ئیلام، “یەزدان عەزیزی” ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار و هەروەها “وەحید لەتیف‌نەژاد” چالاکی مەدەنی، لە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جگە لەمانە، دەستبەسەرکردنی دکتۆر “نەبی ئومێدی”، هاوڵاتیی خەڵکی ئیلام، زیاتر لە سێ حەوتوویە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
لە شاری ئاودانان، “موحسین باوێر” لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، دەستبەسەر کراوە.
هەروەها دەستبەسەرکردنی “محەممەد مارابی” هاوڵاتیی خەڵکی گوندی ماراوی سەر بە کامیاران هێشتا بەردەوامە و دۆخی ناوبراو بە نادیار ڕاپۆرت کراوە.
لە شاری جوانڕۆ، “دانیال بەهرامی” هاو
وڵاتیی تەمەن ٢١ ساڵ، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستاش لە دۆخی بێسەروشوێنبوونی تەواوەتیدا ماوەتەوە.
سەرباری ئەمانە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، ، پێنج هاوڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی: “ئاریان عوسمانی”، “حامید دلاوەری،”هەژیر شانازی”، “هیوا تاتایی” و “سەیدهێمن حوسێنی” دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

ق.ش

The post بەردەوامیی دەستبەسەرکردنە بەرفراوانەکان و نادیاریی چارەنووسی یاساییی هاوڵاتییانی کورد لە دوای خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە