ک.م.م.ک:
لە دوای خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، و سەرکوتکردنی بەربڵاوی ئەو ناڕەزایەتییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان دەستبەسەر کراون. بەهۆی پچڕانی سەرتاسەریی هێڵی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی توندی زانیارییەکان، ئاماری وردی دەستبەسەرکراوان و گیانبەختکردووان هێشتا لەبەردەستدا نییە؛ بەڵام بەپێی ئەو زانیارییە بەردەستەکان، ناونیشانی ٢٤ هاوڵاتی کە لە شارەکانی دێلوڕان، ئیلام، چرادۆڵ و زەڕنە پەیوەندیدار بەو خۆپێشاندانانە دەستبەسەر کراون، پشتڕاست کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٢١ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە کە هەموویان لە ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شاری دێلوڕان، دەستبەسەر کراون، بریتین لە:
فەردین ئاغایی، ئیحسان مەلەکی، شایان موئمنی، ئەبولفەزل جامخانە، یەزدان بەختی، سەجاد ئازاد، شەریف ئازاد، عەبدوڵڵا ئازاد، سپێهر ساڵحی، عیرفان فەرەهمەند، میلاد کیادی، عەلیڕەزا ساڵحی، ئەکبەر دەروێشی، محەممەد هەواسی، عارف دەروێشی، ئومید مەلەک محەممەدی، ئەبولفەزل شادفەڕ، عەلیڕەزا ڕەحمانی، ئەمیرەزا ڕەحمانی، فەرزاد شوکری، ئەمیر حوسێن عەلیزادە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار، میلاد ئابخەش لە شاری ئیلام و ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، عەلی ئەحمەد شەفیعی، هاوڵاتیی خەڵکی زەڕنە و باوکی خوالێخۆشبوو ئیدریس شەفیعی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
جگە لەمانە، ئارەش جەعفەری هاوڵاتیی خەڵکی چرادۆڵکە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی ١٩ی بەفرانباردا فیشەک بەر قاچی کەوتبوو و بریندار ببوو، هەر لەو کاتەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ق.ش
The post پارێزگای ئیلام؛ ناونیشانی٢٤ هاوڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار ئاشکرا کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.