ناونیشانی ٨ کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، ئاشکرا کرا

ک.م.م.ک:

ناونیشانی لانی کەم هەشت هاوڵاتیی کورد کە لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارەکانی تاران، ئەسفەرایەن و کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە، پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ڕەزا ڕۆستەمی هاوڵاتیی خەڵکی شیروان و حامید بیابانی خەڵکی کرماشان، لە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا کوژراون. هەروەها محەممەدڕەزا عەوازپوور، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام، لە کاتی هەمان خۆپێشانداندا لە تاران گیانی سپاردووە.
لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، فەرهاد چراغیزادە و مەجید ڕەشیدی (تەمەن ٥١ ساڵ)، کە هەردووکیان هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان بوون، لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
لە شاری ئەسفەرایەنیش، پویا ڕۆستەمی تەمەن ٢٥ ساڵ و عەباس زەینەلی، دوو هاوڵاتیی کورد، لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستدا.
سەرباری ئەمانە، محەممەدڕەزا خوسرەوانی، خوێندکاری کورد و خەڵکی شیروان، لە خۆپێشاندانەکانی تاراندا کوژراوە.

ق.ش

The post ناونیشانی ٨ کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، ئاشکرا کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە