ک.م.م.ک:
لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارە جیاوازەکانی جوگرافیای ئێران، کە بەرەوڕووی سەرکوتێکی بەربڵاو و توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان کوژران، بریندار و دەستبەسەر کراون.
هاوکات لەگەڵ پچڕانی سەرتاسەریی هێڵی ئینتەرنێت، دەستڕاگەییشتن بە ئامارێکی ورد و ڕوون سەبارەت بە ڕەهەندەکانی ئەم سەرکوتکارییانە تووشی سنووردارکردنی جیدی بووەتەوە و تەنیا ڕاپۆرتی پچڕپچڕ لەبارەی دۆخەکەوە بڵاو دەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییە نوێیانەی بەدەست گەیشتوون، ناونیشانی لانی کەم ١١ هاوڵاتیی دیکە کە لە پێوەندی لەگەڵ ئەم خۆپێشاندانانەدا دەستبەسەر کراون، پشتڕاست کراوەتەوە.
ناوی ئەم کەسانە بریتین لە:
سینا کیانی (هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان و نیشتەجێی تاران)، ئیحسان وێنە (خەڵکی کرماشان)؛ فریشتە مەنسوورینیا، هادی نەجەفینژاد، عیماد حەیدەریان و دانیال باشی (هەر چواریان خەڵکی ئیلام)؛ مەسعوود کیانی (مامۆستا و چالاکی ڕاگەیاندن، خەڵکی شاباد، ئەشکان مەردانی (خەڵکی ئاودانان)، یاسین فەتحی (خەڵکی دێولان)، یادگار ڕوستەمی (هاو
ڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ) و ئەشکان کلکی (خەڵکی ورمێ).
ق.ش
The post ناونیشانی یازدە هاوڵاتیی دیکەی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار ئاشکرا بوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.