ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی سیرووس ڕەبیعبەیگی، خەڵکی شاری “کارزان”ی سەر بە پارێزگای ئیلام و باوکی دوو منداڵ، لە کاتی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هاوڵاتییان، کرایە ئامانج و بە توندی بریندار کرا. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا قووماوە کە ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە منداڵەکانی خەریکی پەڕینەوە لە شەقام بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی بەرکەوتنی (ساچمە)، برینەکەی هێندە قووڵ بووە کە بووەتە هۆی لەدەستدانی تەواوەتیی بیناییی هەردوو چاوی.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری دارایی و دەستکورتییەوە، تا ئێستا نەیتوانیوە چارەسەری پێویست و چاودێرییە پزیشکییە شیاوەکان وەربگرێت.
ق.ش
The post ئیلام؛ لەدەسچوونی بیناییی سیرووس ڕەبیعبەیگی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.