ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژان و چەندد حەوتووی ڕابردوودا، چەندین هاوڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی جوگرافیای ئێراندا دەستبەسەر کراون.
لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، یەڵدا عەباسی، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شیروان و نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیا، کە بە مەبەستی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەی سەردانی ئێرانی کردبووەوە، دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمە پاشملەکەی (غیابی) بۆ بەندیخانەی وەکێڵاوای مەشهەد گوازرایەوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە، بە شێوەی پاشملە حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، مەهدی پاکمێهر گۆرانیبێژ، و حوسێن جەعفەری پاڵەوانی جودۆ، کە هەردووکیان خەڵکی شاری بجنووردن، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری شیراز، چوار هاوڵاتیی خەڵکی تیکاب بە ناوەکانی: ئارمان ئاردم، ئەشکان ئاردم، ئەرشەد ئاردم و ڕامین یووسفی دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەرشەد ئاردم و ڕامین یووسفی پاش چەند ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کراون، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئارمان و ئەشکان ئاردم لەبەر دەستدا نییە.
سەرباری ئەمانە، فەرشاد نادری، هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان، پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستاش لە بارودۆخێکی نادیاری یاساییدا ماوەتەوە.
ق.ش
The post ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی چەند هاوڵاتییەکی کورد لەوانە “یەڵدا عەباسی” لە شارە جیاجیاکانی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.