ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ئەم هەواڵانە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ڕەزا خانزادە، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی شاری ئەسفەڕایەن، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە گوللە گیانی لە دەست دا. هەر لەو ڕۆژەدا، فەرشاد شکەرسوخەن، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاباد ، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا.
هەڕوه ها له درێژه ی سه ڕکوتکردنی ناڕه زایه تییه کان له هه مان ڕۆژدا، محه مه د خزری، هاووڵاتیی کوردی ته مه ن 21 ساڵ، خه ڵکی ئاشخانه ی پارێزگای خۆراسانی باکوور و سه ججاد گۆرجی، هاووڵاتیی خه ڵکی کرماشان، له میانه ی ناڕه زایه تییه جه ماوه ڕییه کانی تاران به ته قه ی ڕاسته وخۆی هێزه ئه منییه کان کرانه ئامانج و کوژران.
لە دوای ئەم ناڕەزایەتیانە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار ساڵی ٢٧٢٥، پووریا بەهارمۆستعێلی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵانی خەڵکی کرماشانیش لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی تاران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەستدا.
E.Sh
The post ڕوون بوونەوەی ناسنامەی پێنج کوژراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.