پارێزگای ئیلام؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتیان

ک.م.م.ک.:

به پێی ڕاپۆرته کان، له گه ڵ به ڕده وامبوونی ناڕه زایه تییه جه ماوه ڕییه کان له مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥دا، لانیکه م حه وت هاووڵاتی له پارێزگای ئیلام به بێ هیچ فه ڕمانێکی قه زایی له لایه ن هێزه ئه منییه کانی ئێرانه وه ده ستبه سه ڕ کران.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی موحسین عەزیزینەژاد، ئەحمەد عەلیزادە، هێژا ئەمینی، سینا غەزانفەری، عەبدوڵڵا سەربەیگی، سەعید کەریمبەیگی، و موحسین ڕوستا ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دەستبەسەرکردنانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراون و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاریی دروست سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان و باری تەندروستی و باری یاسایی ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

The post پارێزگای ئیلام؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتیان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە