2
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، بێهزاد قەوامی، چالاکی سەندیکای مامۆستایان و هاووڵاتیی شاری سنە و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سۆران سەحراگەرد، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بەشێوەیەکی هاوشێوە، بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری و لەکاتی هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی، یان ئەگەری تۆمەتبارکردنیان نییە.
E.Sh
The post دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.