ئاشکرابوونی ناونیشانی پێنج هاوڵاتی گیانبەختکردووی خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانبار

ک.م.م.ک:

ناونیشانی پێنج هاوڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارە جیاجیاکانی جوگرافیای ئێراندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانیان سپاردووە، پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەمیرمحەممەد ئەربابپووری: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی کرماشان.

  • ڕەسووڵ بادپەران: خەڵکی کرماشان و نیشتەجێی ئەلوەندی قەزوین.
  • حەسەن فەلاح: خەڵکی شاباد و نیشتەجێی کەرەج.
  • سەعید کەلوەندی: هاوڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵ، لە کوردانی هەمەدان و نیشتەجێی ساوە.
  • عەلی‌ئەسغەر خودادادی: خوێندکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی ئەسفەرایەن.
    ئەم هاوڵاتییانە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی ڕژێم پێکراون و گیانیان بەخت کردووە.

ق.ش

The post ئاشکرابوونی ناونیشانی پێنج هاوڵاتی گیانبەختکردووی خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانبار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە