ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە پارێزگای ئیلام بە چڕی بەردەوامە.
بەپێی ئەم زانیارییانە، دەستبەسەرکراوان بێ ئەوەی تۆمەتەکانیان بۆ ڕوون بکرێتەوە یان مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریان هەبێت، بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان، لەبەر دەستدا نییە.
لە هەمان پێوەندیدا، ناونیشانی حەوت هاوڵاتی کە لە ڕەوتی ئەم ناڕەزایەتییانەدا دەستبەسەر کراون، پشتڕاست کراوەتەوە. ناوی ئەو کەسانە بریتییە لە:
- فەریبورز سادقی
- دکتۆر حوسێن شوکری
- نوورەدین چەلەنگەر
- ئەحمەد شێخی
- سابیر بەستامی
- فەرەج ئەرسەن
- ئیلیاس جەوانمەرد.
ق.ش
The post پارێزگای ئیلام؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکانی هاوڵاتییان لە دوای خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.