3

گەڵا و هەتاو/
هەتاو و گەڵاکان
گەڵا به ریز
پاڵیان داوه
به باڵنجی رێکوپێکی
ساقەتەوه
به دوای یەکا راکشاون
نا، نا، ناڵێم «راکشاون»!
راوەستاون
به ریز جوان جوان راوەستاون
رووی دەمیان و
تێسکەی چاویان
بڕیوەته
گەرما و تیشکی
بەری بەیان
ئا، ئا، بەری بەیان
لۆژیک و یاسا و رێبازی تەبیعەت وایه وا
«نەیچر» (nature) وا ئەکا به گەڵا
گەڵایش به ریز
گشتەکەیان
رێز له لۆژیک و یاسا و رێبازی تەبیعەت
ئەگرن!
سەیری گەرما و تیشکی هەتاو
چۆن دێت و ماچیان ئەداتێ!
یەک بەیەک ماچیان ئەداتێ!
گشت ریزە گەڵایش
تەموو سەوز
دەنووک باریک
بەو ماچانەی هەتاو
ئەگەشێنەوه
گشتیان، گشتیان، گشتەکەیان
گەش گەش ئەگەشێنەوه!
گەزگەز باڵا ئەکەن!
«گەزگەز»؟
دەی با گەز گەز نەبێ
«دەزوو، دەزوو»
سەر ئەکەون
بەرەو هەتاو
بەرەو رووناکایی هەتاو
بێ جیاوازی
یەک بەدوای یەکا
گەڵاکان
خەریکن
هەڵکشان ئەکەن
بەرەو هەتاو
ئەمیان لەویان گەشاوەتر بێ؟
چ با شتر!
بەڵام سەرجەم بێ جیاواز بوون:
ئەمیان به قامچی ئەوی تر
ناکاته «رەنجبەر»،
نایکاته «کۆیلەی کرێ»،
نایکا به کۆیلەی « کۆڵبەر» بوون
گشتیان ئەژین
به مەنتێق و یاسا و رێبازی چونیەکبوون
ئەژین، ئەژین!
بژین! بژین! بژین!
***
چاوه/ فاتح شێخ
شەممە ٨/٨/٢٠٢٦
PS:
به داخەوه به هۆی هەڵەیەکی خۆمەوه، دەق و فۆرمی پێشووتری ئەم پۆسته ون بووه ( ناو ئارشیڤ کەوتوه و بۆم ناهێنرێتەوه)، ناچار هەوڵم داوه بینووسمەوه و پۆستی کەمەوه، ئەشزانم وەک پێشوو نابێتەوه!
داوای لێبوردن له گشت ئەو ئازیزانه ئەکەم وا به کۆمێنت و … مەحەببەتیان کردوه.
بێوەی بن
چاوه