13
ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران لە شاری مەهاباد ، دوو هاوڵاتییان بە ناوەکانی کامران ڕەواز ٢٨ ساڵ و سەلاح بەهامین ٣٧ ساڵ یان دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی و هاوکات بە هێرش کردنی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکانیان ڕووی داوە.
شایەنی باسە هەتا ئیستا لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها تۆمەتەکانی ئەم دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن
The post دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.