سزای سێدارەی شارومەندێک لە بەندیخانەی نەهاوەند جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووار شەممە ١٨ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی ئەحمەد عەلی مەهدی نژاد، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەحنە ، بە تۆمەتی ( کۆشتنی بە ئەنقەست) لە بەندیخانەی ناوەندی نەهاوەند جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵەکان ، ئەم هاوڵاتییە لە نزیکەی شەش ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

The post سزای سێدارەی شارومەندێک لە بەندیخانەی نەهاوەند جێبەجێ کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.