بۆکان؛ دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی، یووسف قوربانی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلاتەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

پاش تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەری، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران یان دۆخی ئەم هاوڵاتیە بەردەست نییە و بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێکی لێ نازانن.

ق.ش

The post بۆکان؛ دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە