مەریوان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پەیام ئەحمەدی خەڵکی گوندی بەرقروو سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیران لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانخ و هەر لەوێدا گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تەرمی پەیام ئەحمەدی لەلایەن خەڵکی خۆجێیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە