بانە ؛ گیان لە دەستدانی هاوڵاتییەکی ٣٨ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ، بارزان ساڵحی ، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بانە ، نیوەشەوی ڕۆژی شەممە ٤ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئیران لە سنووری ( هەنگەژاڵ ) گیانی لە دەستدا.

ئەم ڕووداوە لە ناوچەی سنووری هەنگژال سەر بە ناوچەی شاری بانە ڕووی داوە و دواتر تەرمی قۆربانییەکە کە خێزاندار وباوکی سێ منداڵ بووە بۆ خەستەخانەی سەلاح الدین ئەیوبی لە شاری بانە ڕاگوێزرا.

ف.ن

The post بانە ؛ گیان لە دەستدانی هاوڵاتییەکی ٣٨ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.