شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٥کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەبوبەکر عۆقابی، خەڵکی گوندی باڵاگیر لە ناوچەی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ فەرمانی دادوەری ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

The post شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.